pdki - arm - web

ژمارە حیسابی کۆمیتەی حدکا – بلژیک
Hejmar hesaba bankî ya PDKI Belgium

PDKI Belgium Bank Account Number

 

BE61738028963717

 BIC: KREDBEBB

kurdistanmedia-com

lawan-org

jinan-co

khwendkar-com

حەسەن شەرەفی دۆخی نالەباری ژیانی خەڵكی ئێرانی لەگەڵ لێپرسراوانی فەرانسە تاوتوێ‌كرد

hassan-sharafi-wtwejكوردستان میدیا: حەسەن شەرەفی جێگری سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكرات لەگەڵ بەرپرسی پێوەندییە نێودەوڵەتییەكانی "بزووتنەوەی خەبات دژی رەگەز پەرەستی و دابین كردنی دۆستایەتی نێوان خەڵكانی جیهان" لەفەرانسە كۆبۆوە.

 


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، بەڕێز حەسەن شەرەفی هاوڕێ‌لەگەڵ خوسرەو عەبدوڵڵاهی بەرپرسی پێوەندییەكانی حیزبی دێمۆكرات لەفەرانسە لەچاوپێكەوتن لەگەڵ "رونە مین یو" كۆمەڵێك باس و بابەتی پێوەندیدار بە دۆخی خەڵكی ئێران و پرسی مافی مرۆڤی تاوتوێ‌كردووە.


دەستێوەردانەكانی رێژیمی ئێران لەكاروباری سووریە، پشتیوانی لەگرووپە توندرەوەكان لەناوچە و دۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین بەشێك لەتەوەری دانیشتنەكانی شەرەفی و بەرپرسی پێوەندییە نێودەوڵەتییەكانی "بزووتنەوەی خەبات دژی رەگەز پەرەستی" بوو.


جێگری سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكرات لەبەشێكی دیكەی ئەو چاوپێكەتنەدا باسی لەشانۆی هەڵبژاردنی رێژیمی ئێران و دۆخی ناڵەباری ئابووری، سیاسیی و كۆمەڵایەتی ئێران و هەروەها پێشێل كردنی مافی ژنان و سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگا كردووە.

ڕۆژمێری کوردستان

4444

ژیاننامەی ڕێبه‌ران

peshawa-qazimohamad

shahid-dr-qasimlu

sadiq-sharafkandi