pdki - arm - web

ژمارە حیسابی کۆمیتەی حدکا – بلژیک
Hejmar hesaba bankî ya PDKI Belgium

PDKI Belgium Bank Account Number

 

BE61738028963717

 BIC: KREDBEBB

kurdistanmedia-com

lawan-org

jinan-co

khwendkar-com

برۆکسێل/ شاندێکی حیزبی دێموکرات سەردانی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد

11350434 957608417624960 5793270366894870510 nبە مەبەستی شیکردنەوەی دوایین ئاڵۆزییەکانی ناوچە و هۆکار و چۆنیەتیی هێرشی "پ ک ک" بۆسەر چەند پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات، شاندێکی حیزب سەردانی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە یەکیەتیی ئورووپا کرد.

شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی "عەلی‌ئەشرەف‌ مورادی" ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی، رۆژی هەینی رێکەوتی ٨ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، سەردانی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە یەکیەتیی ئورووپادا کرد و لەلایەن ''دلاوەر ئاژگەیی'' نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێ کرا.

لەم دیدارەدا "عەلی‌ئەشرەف ‌مورادی" لەسەر بارودۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین بە گشتی و رەوشی کوردستان و سیاسەتەکانی حیزبی دێموکراتی بە تایبەتی قسەی کرد.

لە بەشێکی دیکەی ئەم چاوپێکەوتنەدا، شاندی حیزب لەسەر هێرشی ئەم دوایی‌یانەی "پ‌ک‌ک" بۆسەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە ناوچە سنوورییەکانی نزیک کوردستانی رۆژهەڵات و شەهیدکردنی پێشمەرگەیەک و بریندارکردنی چەند پێشمەرگەی دیکە قسەی کرد.

لە کۆتاییدا، شاندی هەر دوو لا لەسەر هاودەنگی، یەکڕیزی و یەکگرتوویی هێزە سیاسییەکانی کوردستان لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کوردستان پێداگرییان کردەوە.

11351302 957608327624969 5297318545522676854 n

ڕۆژمێری کوردستان

4444

ژیاننامەی ڕێبه‌ران

peshawa-qazimohamad

shahid-dr-qasimlu

sadiq-sharafkandi