pdki - arm - web

ژمارە حیسابی کۆمیتەی حدکا – بلژیک
Hejmar hesaba bankî ya PDKI Belgium

PDKI Belgium Bank Account Number

 

BE61738028963717

 BIC: KREDBEBB

kurdistanmedia-com

lawan-org

jinan-co

khwendkar-com

سەردانی هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دێموکرات – بلژیک لە دەفتەری ناوچەی بلژیکی پارتی دێموکراتی کوردستان

unnamedبە مەەبەستی پیرۆزبایی کردنی دامەزراندنی دەفتەری لێژنەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بلژیک، شاندێکی حیزبی دێموکرات - بلژیک سەردانی بنکەی ئەم حیزبەی کرد.

رۆژی یەکشەممە 28/06/2015، هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – بلژیک بە سەرپپەرەستیی عەلی ئەشرەف مورادی ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزب و بەها ئیبراهیمی بەرپرسی کۆمیتەی بلژیک و چەند ئەندامی حیزب، بە مەبەستی پیرۆزبایی کردنی دامەزراندنی دەفتەری ناوچەی بلژیکی  پارتی دیموکراتی کوردستان و گۆڕینەوەی بیروا را سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ناوچە و کوردستان و هەروەها  پەرەپێدانی  ئاستی پێوەندییەکانی  هەر دوو  کۆمیتەی حیزب  و لێژنەی ناوچە ی  پارتی سەردانی دەفتەری پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە  شاری ئانتورپن /Antwerpen / کرد کە لە لایەن کاک سدقی تراونشی  کارگێڕی ناوچەی بەلجیکای پارتی  و  ئەندامانی   ناوچەی بەلجیکا وا  پێشوازییان لێ کرا.

لەو سەردانەدا شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی بە بۆنەی دامەزراندنی بنکەی لێژنەی پارتی لە بلژیک کرد. دواتر شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان وێرای پێخۆشبوونیان بۆ ئەم سەردانە، باسێکی بەرفراوانیان لەسەر دوایین رەوشی  کوردستان بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی کرد و  پێدا گرییان لەسەر ئەوە کردوە  کە  پێکەوە  کار بۆ ئەوە بکەین کە باشتر بتوانین پرسی کورد و پرسە نەتەوەییەکان  بگەیێنینە  دام و دەزگا و حیزبە کانی  بلژیکی  بۆ ئەوەی کە  باشتر لە رەوشی کوردستان ئاگادار بکرێنەوە . 

unnamedunnamed 1

ڕۆژمێری کوردستان

4444

ژیاننامەی ڕێبه‌ران

peshawa-qazimohamad

shahid-dr-qasimlu

sadiq-sharafkandi