pdki - arm - web

ژمارە حیسابی کۆمیتەی حدکا – بلژیک
Hejmar hesaba bankî ya PDKI Belgium

PDKI Belgium Bank Account Number

 

BE61738028963717

 BIC: KREDBEBB

kurdistanmedia-com

lawan-org

jinan-co

khwendkar-com

شاندێکی حیزبی دێموکرات لە ڕێوڕەسمی یەکەمین ساڵڤەگەڕی کۆچی دوایی وەزیرێ ئەشۆ لە بلژیک بەشداریی کرد

13526شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی یەکەمین ساڵڤەگەری کۆچی دوایی مێژوونووس "وەزیرێ ئەشۆ"، لە وڵاتی بلژیک بەشداریی کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، بە بەشداریی شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و دەیان کەسایەتیی سیاسیی و ڕووناکبیری کورد و نوێنەرانی چەندین پارتی سیاسیی هەر چوار بەشی کوردستان، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە بۆنەی یەکەمین ساڵڤەگەڕی کۆچی دوایی مێژوونووسی کورد وەزیرێ ئەشۆ لە بلژیک بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕووناکبیر و نووسەری ناوداری کورد وەزیرێ ئەشۆ، لە سەر گۆری ناوبراو دەستی پێکرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە بە فەرمی لە لایەن بنەماڵەی ناوبراوەوە بۆ ئەم یادە بانگهێشت کرابوو، بە سەرپەرەستیی عەلی ئەشرەف مورادی، ئەندامی جێگری کومیتەی ناوەندیی حدکا و بە هاوڕێیەتیی ئەندامانی کومیتەی حیزبی دێموکرات لە بلژیک، بەشداری لەم بۆنەیەدا کرد.

عەلی ئەشرەف مورادی لەم ڕێوڕەسمە تایبەتەدا، بە نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە زاراوەی کرمانجی پەیامێکی پێشکەش کرد و ڕۆڵی کەسایەتیی کوردپەروەر و ڕووناکبیری زانا، مامۆستا "وەزیرێ ئەشۆ"ی بەرز نرخاند.

دوای پێشکەش کردنی پەیامی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکیەتیی ئورووپا دلاوەر ئاژگەیی و چەندین کەسایەتیی ئەدەبی و ڕووناکبیر و نوێنەری حیزبە سیاسییەکانی کوردستان، لە سەر گۆڕی نەمر وەزیرێ ئەشۆ، لە هۆڵێکی تایبەتدا بە بەشداریی ئەندامانی بنەماڵەکەی و هەموو بەشداران، ڕێز لە کەسایەتی ڕووناکبیر و مێژوونوسی مەزنی کورد وەزیرێ ئەشۆ گیرا.

وەزیرێ ئەشۆ، خاوەنی دەیان کتێبی ئەدەبیی و مێژوویی لە سەر ئەدەبیات و مێژووی کورد بوو و ماوەیەکی زۆر لە ئەرمەنستان ژیابوو. ناوبراو ماوەی نزیک بە ٢٠ ساڵ بوو لە بلژیک دەژیا.

ئەو کەسایەتییە گەورە و ڕووناکبیرە، ساڵی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد.

12592727 1048083115214995 5739974629066630887 nIMG 3191IMG 3192

ڕۆژمێری کوردستان

4444

ژیاننامەی ڕێبه‌ران

peshawa-qazimohamad

shahid-dr-qasimlu

sadiq-sharafkandi