pdki - arm - web

ژمارە حیسابی کۆمیتەی حدکا – بلژیک
Hejmar hesaba bankî ya PDKI Belgium

PDKI Belgium Bank Account Number

 

BE61738028963717

 BIC: KREDBEBB

kurdistanmedia-com

lawan-org

jinan-co

khwendkar-com

یادی ٧٠ ساڵەی کۆماری کوردستان لە بلژیک بەڕێوە چوو + وێنە

 

7یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە لایەن کومیتە‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بلژیک، بە بەشداریی نوێنەرانی چەندین حیزبی کوردستانی و سەدان کوردی نیشتەجێی ئەم وڵاتە و بەتایبەت ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێـموکرات، لە بلژیک بەڕێوە چوو.

 

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی١٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە لایەن کومیتە‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بلژیک بەڕێوە چوو.

سەرەتای ئەو ڕێوڕەسمە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی رەقیب" لە لایەن گرووپی سروودی کومیتەی حیزبی دێموکراتەوە و خولەکێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان، ده‌ستی پێ‏کرد.

دواتر پەیامی تەشکیلاتی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن عەلی ئەشرەف مورادی، ئەندامی جێگری کومیتەی ناوەندیی حیزب پێشکەش کرا.

مورادی لە قسەکانیدا تیشکی خستە سەر چەندین لایەنی نەتەوەیی و دێموکراتیکی کۆماری کوردستان و گووتی: "گرینگترین شانازیی کۆماری کوردستان بۆ حیزبە دامەزرێنەرەکەی و سەرۆکەکەی ئەوەیە کە سیستمێکی حکوومەتیی کۆماری بە هەموو پێوانە دێموکراتیکەکان هەڵبژێردرا بە ناوی کۆماری کوردستان، ئەویش ٧٠ ساڵ لەمەوبەر لە وڵاتێکی دواکەوتوو و ناوچەیەکی پڕ لە کێشە و زوڵم و ستەمکاری بە دژی گەلان. ئەوکات لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کەمتر گەل و وڵاتێک هەبوو کە بتوانێت سیستمی کۆماری بۆ خۆی هەڵبژێرێت و بە کردەوەش هەموو پێوانەکانی دێموکراتیک بەڕێوە ببات."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، عەلی ئەشرەف مورادی، تیشکی خستە سەر میراتە نەتەوەییەکانی کۆماری کوردستان وەکوو "پێشمەرگە"، "ئاڵای کوردستان" و "سروودی ئەی رەقیب" کە ئێستاش لە لایەن زۆربەی کورد و کوردستانیانەوە وەکوو سێ هێمای نەتەوەیی قبووڵ دەکرێن. لە کۆتایی‏دا، عەلی ئەشرەف مورادی ئاوڕی لە ئاڵوگۆرەکانی ئێستای ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دایەوە و وەکوو دەرفەتێکی زێڕین و مێژوویی پێناسەی کرد بۆ نەتەوەی کورد و یەکڕیزیی و هاوئاهەنگیی هێزە کوردستانییەکانی بە بەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە باڵا نەتەوەییەکان، وەکوو زامنی سەرکەوتنی کورد زانی لەم قۆناغەدا.

پاشان سروودی "ڕێبەندان" لە لایەن هونەرمەند فارووق سوڵتانییەوە پێشکەش کرا.

دواتر پەیامی هاوبەشی ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە بلژیک لە لایەن "باهیر گلی" بە بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان پێشکەش کرا.

ئەم ڕێکخراوە بۆ بەڕێوەبردنی بۆنە و چالاکییە نەتەوەییەکان لە بلژیک پێک‏هاتووە و ئەندامانی بریتین لە: پارتی دێموکراتی کوردستان، کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بلژیک، پارتیا یەکیەتیا دێموکراتی کورد لە سووریە، پارتیا یەکیەتیا کورد لە سووریە، حیزبی دێموکراتی کوردستان- سووریە، پارتی سوسیالیستی کوردستان PSK، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران.

ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێهات.

62a8c1b1-8d5b-409e-a714-1cdce6c2cb5b

3466-1813426b40e7-8997-4968-9376-d0a4c6a339e210

12674255 703885546412559 575102882 n

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ڕۆژمێری کوردستان

4444

ژیاننامەی ڕێبه‌ران

peshawa-qazimohamad

shahid-dr-qasimlu

sadiq-sharafkandi