pdki - arm - web

ژمارە حیسابی کۆمیتەی حدکا – بلژیک
Hejmar hesaba bankî ya PDKI Belgium

PDKI Belgium Bank Account Number

 

BE61738028963717

 BIC: KREDBEBB

kurdistanmedia-com

lawan-org

jinan-co

khwendkar-com

چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوسەرۆکی فراکسیۆنی سەوزەکان لە پارڵمانی ئورووپا سەبارەت بە ئازادکرانی کەبوودوەند و گشت زیندانیانی سیاسی لە ئێراندا

1برۆکسێل- بە مەبەستی داواکاری بۆ ئازادکرانی کەبوودوەند و سەرجەم زیندانیانی سیاسی لە ئێرداندا، چەند چالاکی سیاسی کورد و ئێرانی سەردانی پارڵمانی ئورووپایان کرد و لەگەڵ فیلیپ لامبێرتس « Philippe Lamberts » هاوسەرۆکی فراکسیۆنی سەوزەکانی پارڵمانی ئورووپا و هەروەها راپۆرتێکی تایبەتییان سەربارەت بە پیشڵکارییەکانی مافی مرۆڤ دوای هاتنە سەر کاری حەسەن رووحانیان پیشکەش کرد. دواتر شاندەکە لە سمینارێکی تایبەت بە ئێرانی دوای دانوستانە ناوکییەکان بەشداریی کرد.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 25ی جۆزەردانی 1395ی هەتاوی، چەند جالاکی سیاسیی کورد و ئێرانی پێکهاتوو لە کاوە ئاهەنگەری، ئەمجەد حوسێن پەناهی، کەژاڵ ئیلخانیزادە، ئەحمەد رەفعەت و ئەنوەر میرسەتاری سەردانی پارڵمانی ئورووپایان کرد و لەگەڵ فیلیپ لامبێرتس « Philippe Lamberts » هاوسەرۆکی فراکسیۆنی سەوزەکانی پارڵمانی ئورووپا کوبوونەوە.

چالاکانی سیاسی کورد و ئێرانی سەرەتا راپۆرتێکیان سەبارەت بە بارودۆخی مافی مرۆڤ دوای هاتنە سەرکاری حەسەن رووحانی و هەروەها بەتایبەت باسی دۆخی محەممەد سدیق کەبوودوەند و زیندانیانی سیاسی دیکە کە مانیان لە خواردن گرتووە لە ئێراندا پێشکەش بە « Philippe Lamberts » کرا. لەم دیدارەدا جالاکانی سیایس داوایان لە جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی سەوزەکان لە پاڕڵمانی ئورووپا کرا لە رێگای فراکسیۆنەکەیان و کۆمیتەی مافی مرۆڤ لە پاڕڵمانی ئورووپا زەخت و گوشار بخەنە سەر  رێژیمی ئێران بۆ ئازاد کرانی کەبوودوەند و زیندانیانی سیاسی کە بە ناحەق گیراون.

بەڕێز « Philippe Lamberts » بەڵێنی بە چالاکانی سیاسی کورد و ئێرانی دا کە هەرچی زووتر هەموو هەوڵی خۆیان دەخەنە گەڕ و لەگەڵ سەرۆکی پاڕڵمان و کۆمیتەی ماڤی مرۆڤی پاڕڵمان کۆدەبێتەوە و لە سەر بارودۆخی کەبوودوەند و زیندانیانی سیاسی دیکەی مانگرتوو تەواوی هەوڵی خۆیان دەخەنە گەڕ.

لە درێژەی چالاکیی ئەو کۆمەڵە چالاکە سیاسییە، شاندەکە لە سمینارێکی تایبەت لە پاڕڵمانی ئورووپا بەشداریی کرد کە بابەتەکەی "ئێرانی دوای دانوستاندنی ناوکی" تەرخان کرابوو. لە سمینارەکەدا کۆمەلێک باسی تایبەت بەو کێشانە خرانە بەر باس و نیقاش کە دوای دانوستاندنە ناوکییەکان لەگەڵ ئێران هاتوونەتە ئاراوە. ئەم جالاکە سیاسییانە لەم بوارەدا راو و بۆچوونی خۆیان و بارودۆخی ناڵەباری پیشڵکارییەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن رێژیمی ئێرانیان خستە روو.

124

ڕۆژمێری کوردستان

4444

ژیاننامەی ڕێبه‌ران

peshawa-qazimohamad

shahid-dr-qasimlu

sadiq-sharafkandi