pdki - arm - web

ژمارە حیسابی کۆمیتەی حدکا – بلژیک
Hejmar hesaba bankî ya PDKI Belgium

PDKI Belgium Bank Account Number

 

BE61738028963717

 BIC: KREDBEBB

kurdistanmedia-com

lawan-org

jinan-co

khwendkar-com

بەیاننامەی دەفتەری سیاسی سەبارەت بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئەندامانی موجاهیدین

pdki-logo-esliدەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە بەیاننامەیەکدا وێڕای مەحکووم کردنی هێرشی مووشەکی بۆ سەر کەمپی ئەندامانی موجاهیدینی خەڵک، کۆماری ئیسلامی بە بڕیاردەری ئەو هێرشە بە رای گشتی دەناسێنێ.

دەقی بەیاننامەکە بەم چەشنەیە:

بەیاننامەی دەفتەری سیاسی سەبارەت بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئەندامانی موجاهیدین

رۆژی پێنج شەممە ٧ی خەزەڵوەر، بە مووشەک هێرش کرایە سەر ئەندامانی رێکخراوی موجاهیدینی خەڵک لە کەمپی لیبێرتی لە نزیک بەغدا و لەئاکامی ئەو مووشەک بارانەدا بە پێی راگەیەندراوی موجاهیدین، ٢٣ کەسیان لێ کوژراوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون کە حاڵی هەندێک لە بریندارەکان خراپە.

هەر لە یەکەم کاتەکانی بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشی مووشەکی بۆ سەر کەمپی لیبێرتی، بیر و گومانەکان بۆ لای کۆماری ئیسلامی و دەستوپێوەندیەکانی دەچوو کە هەنگاوی لەو بابەتە تیرۆریستی و بۆمباران و مووشەک بارانکردنی خەڵکی بێدیفاع تەنیا لە کۆماری ئیسلامی و بیرۆکەی ویلایەتی فەقیهی دەوەشێتەوە. بەتایبەت لەو بارەوە جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە ئەمە یەکەم جار نیە کە کۆماری ئیسلامی و دەستو پێوەندیەکانی هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی موجاهیدین و پێشتر چەندین جار لە کەمپی ئەشەرف هێرشی دڕندانەیان سەر کردنە و دوای گواستنەوەشیان بۆ کەمپی لیبێرتی، بە خومپارە و مووشەک هێرشیان کردە سەریان و ئەم جارەش بە هەمان شێواز و هەڵشوکەوتی دیار، کەمپی لیبێرتی درایە بەر مووشەک باران.

رۆژێک دوای رووداوەکە گرووپێکی بەناو ئەرتەشی موختار کە دیار و ئاشکرایە کە کۆماری ئیسلامی و سپای پاسدارانەکەی ئەو جۆرە گرووپانە بۆ مەبەستی لەم شێوەیە پێک دێنێ، بەرپرسایەتیی مووشەک بارانەکەی گرتە ئەستۆ.

ئەوەی روون و دیار و حاشاهەڵنەگرە، هەر گرووپێک و بەهەر ناوێکەوە ئەو کارەی کردبێ، کردەوەیەکی دزێو و دژە مرۆییە کە جگە لە تاوانی دژی ئینسانی و تاوانی شەڕ هیچ ناوێکی دیکەی نابێ و هەروەها بەررونی دیارە کە هەر گروپێک کە ئەنجامی دابێ، بە فەرمانی سەرانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئەو تاوانە دژە مرۆییەی ئەنجام داوە.

ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئەو کردەوە تیرۆریستی و تاوانبارانەی دەستوپێوەندیەکانی کۆماری ئیسلامی مەحکووم دەکەین و داواکارین لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و بەتایبەت دەوڵەتی ئامریکا کە بەرامبەر بە پاراستنی گیان و ئاسایشی هێزە ئوپۆزیسیۆنەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی کە لە وڵاتی عێراقدا حوزووریان هەیە کەمتەرخەم نەبن، چوونکە کۆماری ئیسلامی لە دەرفەتی فەزای سازان لەگەڵ رۆژاوا و شلەژاویی ناوچە بۆ بەڕێوەبردنی پیلانە دزێوەکانی کەڵک وەردەگرێ.

وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کوژراوانی ئەو کردەوە تاوانبارانەیە و هاوخەمی لەگەڵ رێکخراوی موجاهیدینی خەڵک، دەستی رەشی کۆماری ئیسلامی لە پشتی هەموو ئەو جوۆرە تاوان و پیلانانە و ئاژاوەگێرێیەکانی ناوچە بۆ هەموو لایەک ئیفشا دەکەین و داواکارین لە هێزەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی کە لەم جۆرە قۆناخانەدا بێدەنگ نەبن، چوونکە لە فەزای بێدەنگیدا، سوپای تیرۆریستی پاسدارانی ئیسلامی پیلان بۆ هێرش بۆ سەر کەسانی دیکەش دادەڕێژن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەفتەری سیاسی

٨/٨/١٣٩٤

٣٠/١٠/٢٠١٥

ڕۆژمێری کوردستان

4444

ژیاننامەی ڕێبه‌ران

peshawa-qazimohamad

shahid-dr-qasimlu

sadiq-sharafkandi