pdki - arm - web

ژمارە حیسابی کۆمیتەی حدکا – بلژیک
Hejmar hesaba bankî ya PDKI Belgium

PDKI Belgium Bank Account Number

 

BE61738028963717

 BIC: KREDBEBB

kurdistanmedia-com

lawan-org

jinan-co

khwendkar-com

لاوێکی گوندی حەسەنی سەر بە ناوچەی سۆما لە لایەن هیزی ئینتیزامیی ڕێژیمەوە بە تەقەی راستەوخۆ کوژرا!

pasdar poldeshtسەرلەبەیانیی پێنجشەممە  ٢٣ ی مایس کۆمەڵێک ئەفغانی کە ویستوویانە لە سنووری ناوچەی سۆمای ورمێ وە بچنە وڵاتی تورکیە و لە لایەن لاوێکی کورد بە ناوی عیسا سەعیدی کوری عەبدولای حاجی مووسا خەڵکی حەسەنی ، تەمەن ٣٢ ساڵ و خێزاندار ، چاو ساغیان دەبێ

 

بۆ پەڕینەوە لە سنوور ، دەکەونە نێو کەمینی ئەفرادی هیزی ئینتیزامیی جێگر لە بورجەکی سنووری  کویستانەکانی ڕیحانی_ شێخۆک و تەقەیان لێدەکرێ  کە لە ئاکام  دا بەداخەوە عیسا یەکێک لەکوژراوەکان بووە  و ئەمڕۆ سەعات ١١ ی سەرلە بەیانی ، تەرمی عیسا ڕادەستی کەس و کاری کراوە و  بە بەشداریی خەڵکێکی زۆری ناوچەی سۆما  لە گۆڕستانی گوندی حەسەنی بە خاک سپیدراوە.

 

بەڵام هەتا ئیستا لە ژمارەی کوژراوانی ئەفغانی  هیچ زانیارییەک لە لایەن هیزی ئینتیزامی یەوە نەدراوە  و تەنانەت چارەنووسیشیان نادیارە و ئیزن نادەن هیچ کەس بچیتەوە شوێنی کەمینەکە.

 

پێوسیتە بگوترێ ساڵانە لەو سنوورەش وەک باقی ناوچەکانی سنووریی دیکەی کوردستان خەڵکێکی زۆر دەکەوێتەوە بەر دەستدرێژی ڕاستەوخۆی ئەفرادی ڕێژیم و گیانیان لێدەستێندرێ .

 

ئێمەش لە لایەن خۆمانەوە سەرەخۆشی بە بنەمالە و کەس و کاری عیسا سەعیدی ، خەڵکی حەسەنی و ناوچەی سۆما دەکەین .

ڕۆژمێری کوردستان

4444

ژیاننامەی ڕێبه‌ران

peshawa-qazimohamad

shahid-dr-qasimlu

sadiq-sharafkandi