pdki - arm - web

ژمارە حیسابی کۆمیتەی حدکا – بلژیک
Hejmar hesaba bankî ya PDKI Belgium

PDKI Belgium Bank Account Number

 

BE61738028963717

 BIC: KREDBEBB

kurdistanmedia-com

lawan-org

jinan-co

khwendkar-com

پەسندکرانی بڕیارنامەی نوێی مافی مرۆڤ بە دژی رێژیمی ئێران

7495mafe-mirovanبڕیارنامەی پێشنیارکراو لەلایەن کاناداوە لە پەیوەندی لەگەڵ دۆخی مافی مرۆڤی ئێران لەلایەن کۆمیتەی سێهەمی کۆڕی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە زۆرینەی دەنگ پەسند کرا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆمیتەی سێهەمی کۆڕی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی بە ٨٧ دەنگی ئەرێنی، بڕیارنامەیەکی نوێی سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤی ئێران کە لەلایەن کاناداوە پێشنیار کرابوو، پەسند کرد.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتی بان‌کی مۆن سەرۆکی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەحمەد شەهید رێپۆرتێری تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کاروباری مافی مرۆڤی ئێران بۆ کۆمیتەی سێهەمی کۆڕی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو کۆمیتەیە ٦٩یەمین کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوە برد.

کۆمیتەی سێهەمی کۆڕی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە هەموو وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەخۆ دەگرێت، رەشنووسی بڕیارنامەی سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێرانی تاوتوێ کرد و دواتر خستیە بەر دەنگ دان.

ئەو بڕیارنامەیە رۆژی سێشەممە لەلایەن کۆمیتەی سێهەمی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسند کرا و بڕیار وایە کە ناوەڕۆکەکەی لە مانگی سەرماوەز دیسانەوە بخرێتە بەر دەنگ دانی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.

ڕۆژمێری کوردستان

4444

ژیاننامەی ڕێبه‌ران

peshawa-qazimohamad

shahid-dr-qasimlu

sadiq-sharafkandi