Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /storage/content/90/1008990/pdki.be/public_html/plugins/system/yvbbcode/yvbbcode.php on line 134 Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /storage/content/90/1008990/pdki.be/public_html/plugins/system/yvbbcode/yvbbcode.php on line 148 Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /storage/content/90/1008990/pdki.be/public_html/plugins/system/yvbbcode/yvbbcode.php on line 112 سێ چالاکی سیاسیی کورد بە سێدارە مەحکووم کران

سێ چالاکی سیاسیی کورد بە سێدارە مەحکووم کران

10326سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد لەلایەن دەزگای قەزایی رێژیمی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ بڕایەوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا و بە پشت بەستن بە کۆمەڵەی بەرگری‌کارانی مافی مرۆڤی کوردستان، بنەماڵەکانی "سابیر شێخ عەبدوڵڵا"، "حوسێن عوسمانی" و "دیاکۆ رەوسووڵ‌زادە"، سێ زیندانی سیاسیی کوردی زیندانی ناوەندیی ئورمیە، هەواڵی بڕینەوەی حوکمی ئێعدامی منداڵەکانیان بڵاو کردووەتەوە.

بەپیی ئەم راپۆرتە، لقی یەکی دادگای ئینقلابی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر "ئەحمەد جەوادکیا" ئەم سێ هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی "موحاربە و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران" بە سێدارە مەحکووم کراون.

هەواڵی مەحکووم‌کرانی ئەم سێ زیندانییە سیاسییە کوردە بە سێدارە لەلایەن کۆمەڵەی بەرگری‌کارانی مافی مرۆڤی کوردستان و لە زاری بنەماڵەکانییانەوە بڵاو کراوەتەوە و هەتا ئێستا ناوەندە فەرمییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران ئەو هەواڵەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.

هەنووکە ٢١ چالاکی سیاسیی کورد بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکان" و "هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی" لە دادگاکانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران بە لەسێدارەدان مەحکووم کراون و حوکمی زۆربەیان لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە تەئید کراوە.

ئەم ئامارە، سامان نەسیم و ٤ زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی حەبیبوڵڵا ئەفشاری، سیروان نژاوی و ئیبراهیم شاپووری کە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٩ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی لەلایەن بەرپرسانی زیندانی ئورمیەوە بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی ئیعدام بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراونەوە و هەتا ئێستاش هیچ زانیارییەک لە چارەنووسییان لە بەر دەستدا نییە، لە خۆ ناگرێت.