pdki - arm - web

ژمارە حیسابی کۆمیتەی حدکا – بلژیک
Hejmar hesaba bankî ya PDKI Belgium

PDKI Belgium Bank Account Number

 

BE61738028963717

 BIC: KREDBEBB

kurdistanmedia-com

lawan-org

jinan-co

khwendkar-com

راگەیاندنی هاوبەشی یەکیەتی ژنانی رۆژهەڵات

2106خەڵكی ئازادیخوازی كوردستان

ژنانی ماف ویستی كورد

مێژوویەكی دوور و درێژە كە ژنان هاوشانی پیاوانی كورد هەوڵی دابین بوونی ماف و ئازادییە مرۆییەكان لە كۆمەڵگاكەماندا دەدەن و لەو پێناوە دا گیافدایی و لە خۆبردویی زۆریان نواندوە و بۆ پاراستنی كەرامەتی مرۆیی و وەدیهێنانی ئامانجە سیاسی و كۆمەڵایەتیەكانیان لە هیچ تێكۆشانێك درێغیان نەكردووە و هەروا بەردەوامن لە پاراستنی كەرامەتی نەتەوەیی  و ئینسانی خۆیان هەر بۆیە  سیاسەتی كۆماری ئیسلامی كە سەرچاوە گرتوو لە نێوەرۆكی كۆنەپەرستانە و دواكەوتانیەت، بەردەوام هەوڵی ئەوەی داوە كە كەرامەتی نەتەوەیی كورد و بەتایبەتی كەرامەتی  ژنانی  كورد تێك بشكێنێ‌، لەو پەیوەندییە دا بە داخەوە رۆژی سێ‌ شەممە 14بانەمەری ساڵی 1394 ی هەتاوی كچێكی لاوی خەڵكی مهاباد بە ناوی فەریناز خوسرەوانی  لە پێناو پاراستنی كەرامەتی  ئینسانی خۆی و بۆدەرباز بوون لە دەست درێژی دەست و پێوەندەكانی رژیم لە نهۆمی چوارەمی هوتێل تارا دا خۆدەخاتە خوارێ‌ و بەلە دەست دانی گیانی خۆی كەرامەتی خۆی وژنی كورد دەپارێزێ‌.

كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ، ئەوە یەكەم جارنیە كە ژنی كورد وكچی كورد هەوڵی دەست درێژی كردن و كەرامەت لكەداركردنی دەدرێ‌ وە هەربێ‌ دەنگیەك لەبەرامبەر ئەو كەرامەت شكێنیانەدا درێژەی ئەو شێوە رەفتار و ئەو كەرامەتشكێنیانەی لێدەكەوێتەوە، بۆیە ئەركی سەرشانی هەمووتاكێكی كورد بەگشتی و ئەركی رێكخراوەكانی داكۆكی كارلە مافی ژنان بە تایبەتیە كە دەنگی نارەزایەتی خۆیان بەرامبەر بەم سیاسەتەی رژیم و مەحكوم كردنی ئەو هەواڵە كەرامەت شكێنانەیە بەرزبكەنەوە ، ئێمە وەك رێكخراوەكانی ژنانی كوردستانی رۆژهەڵات وێڕای مەحكوم كردنی  ئەو رەفتارە نامرۆڤانەیەی كە لەلایەن دەست وپێوەندەكانی رژیم و خۆش خزمەتیەكانی ئەوانەی پشتیان لە گەل و نیشتمان وكەرامەتی ژنی كورد كردووە ، ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆگەیاندنی راستیەكانی پەیوەندیدار بە سیاسەتی كۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە ژن ، بە كۆر و كۆمەڵەنێونەتەوەیەكان وە لەهەمان كاتدا لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان داوا دەكەین ، كە دەنگی نارەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە جنایەتەكانی رژیم بە تایبەتی جنایەتی لەم شێوەیە دەرببڕن چاو نەترسی رۆڵەكانی نەتەوەی كورد و دژكردەوەنیشان دەبێتە هۆی پاشەكشەكردن بە رژیم و پاراستنی كەرامەتی ژنانی كوردستان .

هاو دەنگ و هاوهەنگاو لەگەڵتان بۆ خۆپیشاندانێكی تێكڕایی و هەڵوێست گرتنێكی كەرامەت پارێزانە.

سڵاو لە گیانی پاكی كەرامەت پارێز، فەریناز خوسرەوانی

سەركەوتوو بێ خەباتی ژنان لە پێناو وەدیهێنانی ماف و ئازادیەكانیان

رێكخراوەكانی ژنانی كوردستانی رۆژهەڵات

یەكیەتی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران

كۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات

یەكیەتی ژنانی دێموكراتی كوردستان

رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد

رێكخراوی ئافرەتانی خەبات

ڕۆژمێری کوردستان

4444

ژیاننامەی ڕێبه‌ران

peshawa-qazimohamad

shahid-dr-qasimlu

sadiq-sharafkandi