Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /storage/content/90/1008990/pdki.be/public_html/plugins/system/yvbbcode/yvbbcode.php on line 134 Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /storage/content/90/1008990/pdki.be/public_html/plugins/system/yvbbcode/yvbbcode.php on line 148 Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /storage/content/90/1008990/pdki.be/public_html/plugins/system/yvbbcode/yvbbcode.php on line 112 بنەماڵەی كوردپوورەكان خوازیاری بەدواداچوونی نوێنەرانی مەجلیس بە دۆسیەی خوسرەو و مەسعوود بوون

بنەماڵەی كوردپوورەكان خوازیاری بەدواداچوونی نوێنەرانی مەجلیس بە دۆسیەی خوسرەو و مەسعوود بوون

4569یەكێك لەبنەماڵەی كوردپوورەكان رایگەیاندووە، لەو كاتەوەی كە مەسعوود و خوسرەو كوردپوور دەسبەسەر كراون نوێنەرانی مەجلیس هیچ هەوڵێكیان بۆ ئازاد كردنی ئەو دوو رۆژنامەنووسە ئەنجام نەداوە

.

 

رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاوی كردەوە، یەكێك لەبنەماڵەی كوردپوورەكان رایگەیاندووە، نوێنەرانی كوردی مەجلیس زۆر بە باشی براكانی ئێمە دەناسن و لەچالاكییەكانیان ئاگادارن و هەوڵی ئەوان خزمەت بە هاووڵاتیان بووە.

ئەو ئەندامەی بنەماڵەی كوردپوورەكان وتوویەتی: ئەگەر نوێنەرانی كورد هەتا ئەمڕۆكە بێدەنگ بوونە و هیچ كارێكیان نەكردووە، پێویستە لەمەوبەدوا دەنگی خۆیان هەڵببڕن و بە دواداچوون بە دۆسیەی برایانی كوردپووردا بكەن.

رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٥ی پووشپەڕ برایانی كوردپوور دوای ١١١رۆژ دەسبەسەركران لەگرتنگەی ئیتلاعاتی سپای ورمێ‌، بۆ گرتووخانەی شاری مەهاباد راگوێزران و رێكەوتی ٦ی پووشپەڕیش لەلایەن لقی دووی دادسەرای "ئینقلاب"ی شاری مەهابادەوە بێ‌بوونی پارێزەر، دادگای كراون.

بەپێی دوایین زانیارییەكان دادگای شاری مەهاباد تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی نیزام لەرێگای دانی زانیاری بە رۆژنامە و سایتەكانی، داوەتە پاڵ ئەو دوو رۆژنامە نووسە دەسبەسەركراوە.

كوردستان میدیا: